سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کەرەنتینە دەکرێت
له ئیتاڵیا گهڕاوهتهوه
K24- برۆكسل:
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان لە برۆکسل بەرێوەچوو، ئهمهش بههۆی گومانكردن له تووشبوونی سهرۆكی پهرلهمان به ڤایرۆسهكه.
گوتەبێژی داڤید ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بە میدیاکانی راگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان لە ماڵەکەی خۆی لە برۆکسل کەرەنتینە دەکرێت و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و گومان دەکرێت تووشی ڤایرۆسەکە بوبێت.
گوتەبێژەکە ئاشکرای کرد، ھەفتەی رابردوو داڤید ساسۆلی سەردانی خێزان و کەس و کاری لە ئیتاڵیا کردبوو، دوێنێ دوای گەڕانەوەی بۆ برۆکسل بۆ بەشداربوون لە کۆبونەوەکان، پێی باش بووە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە ماڵهكهی بمێنێتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بێت.
ئەمڕۆ پەرلەمان بڕیاریدا، ھەر فەرمانبەرێك یان رۆژنامەوانێك و سەردانیکەرێك بێتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان، ئەوا دەبێت فۆڕمێك پڕ بکاتەوە و زانیاری کەسی تایبەت بەخۆی و ئەو وڵات و شوێنانە بنوسێت، کە لەم چەند رۆژهی رابردوودا گەشتی بۆ کردووە، بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناو پەرلەمانی ئەوروپادا بگیرێت.
ھەفتەی رابردووش 3 فەرمانبەر کە لە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا کاریان دەکرد، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
H.B