رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له قه‌ته‌ر بۆ 10 ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌وه
238 حاڵه‌تی نوێی تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قه‌ته‌ر تۆماركردنی 238 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌مه‌ش رێژه‌ی تووشبوون له‌و وڵاته بۆ 10 ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "قنا"ی فه‌رمی له قه‌ته‌ر، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته تووشبوونی 238 حاڵه‌تی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ تۆماركراون، پێشتر تێكه‌ڵی ئه‌و 3 كه‌سه ببوون، كه تووشی په‌تاكه ببوون و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕابوونه‌وه، چونكه هه‌موویان له هه‌مان ئه‌و كۆمه‌ڵگایه نیشته‌جێن، كه شوێنی نیشته‌جێبوونی 3 تووشببوه‌كه‌یه و ڤایرۆسه‌كه له‌و تووشبووانه‌وه بۆیان گوازراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قه‌ته‌ر دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئێستا تۆماركراون، سه‌رجه‌میان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر تێكه‌ڵی 3 تووشبووه‌كه ببون، بۆیه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و 238 كه‌سه له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراون و رێگه‌یان پێ نه‌دراوه تێكه‌ڵی هیچ كه‌سێكی دیكه ببن و هیچ كه‌سێكیش رێگه‌یانه‌وه تووشی په‌تاكه نه‌بووه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قه‌ته‌ر دڵنیاییشی دایه دانیشتوانی كۆمه‌ڵگاكه، به‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م تووشبووان جێگیره.
دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش، رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی قه‌ته‌ر ته‌نیا له ماوه‌ی رۆژێكدا بۆ 10 ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو به‌رز بووه‌وه، كه پێشتر ته‌نیا 24 حاڵه‌ت له‌و وڵاته تۆماركرابوون و ئێستا كۆی تووشبووان له‌و وڵاته ژماره‌یان 262 حاڵه‌ته.
H.B
ONLINE