زۆربه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن
بۆ رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان داخستنی زۆربه‌ی ناوچه گه‌شتیاره‌ییه‌كان و هاوینه‌هه‌واره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاری كردن له سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دا:
1- داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
2- داخستنی سه‌رجه‌م كافترییه‌كان.
3- راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراكان "ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه پیدراوه".
4- داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كانی 1 ئه‌ستێره و 2 ئه‌ستێره.
5- سەرجەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار و ته‌واوی بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه به هاوكاری یه‌كه كارگێرییه‌كان جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان.
6- ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێ.
H.B
ONLINE