گەشتی ئاسمانی نێوان ئەمەریکا و ئەوروپا دەوەستێت
هەموو گەشتەکان دەوەستێت
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەشەنە نەكردنی زیاتری، تەواوی گەشتەكانی لە ئەمریكا بۆ ئەوروپا و لە ئەوروپا بۆ ئەمریكا راگرت تا 30 رۆژی دیكە، شەوی ھەینیش بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت.
ئاشكراشی كرد، بڕیارەكە ھاتووچۆ و جموجۆڵی بازرگانی دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمەریكا دەتوانێت بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە و توانیویشیانە بەسەر ژمارەی توشبوواندا زاڵ ببن و كەمی بكەنەوە.
ئەمەریکا ھەشت ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش، ڤایرۆسی کۆرۆنای، وەک نەخۆشییەکی بڵاوبووەوەی جیهانی ناساند.
Guardian
H.J