زانایانی سعوودییه: هه‌ر كه‌س لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریاندا خۆی داببڕێت له‌سه‌ری واجبه جێبه‌جێی بكات
تووشبووی كۆرۆنا حه‌رامه ئاماده‌ی نوێژی به كۆمه‌ڵ و نوێژی هه‌ینی ببێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعوودییه له فه‌توایه‌كی نوێ‌دا رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س تووشبووی كۆرۆنا بێت حه‌رامه ئاماده‌ی نوێژی به كۆمه‌ڵ و نوێژی هه‌ینی ببێت.
له فه‌تواكه‌دا هاتووه: دوای به‌داداچوونی ورد بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت و مه‌به‌سته‌كانی و رێسا و وته‌ی ئه‌هلی زانست، ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان گه‌یشته ئه‌م دوو بڕیاره‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌موو تووشبوویه‌ك حه‌رامه بۆی به‌شداری نوێژی به كۆمه‌ڵ و وتاری هه‌ینی بكات.
دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك لایه‌نی پسپۆڕ و په‌یوه‌ندیدار بڕیاری دا ده‌بێت خۆی داببڕێت له خه‌ڵك، ئه‌ركه له‌سه‌ری پابه‌ند بێت و نوێژه‌كانی له ماڵه‌وه یان له شوێنی كهرهنینهكردنی بكات.
سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك ترسی هه‌بوو، زیانی هه‌بێت بۆ ده‌وروبه‌ری، یان ترسی هه‌بوو زیانی پێده‌گات، رێگه‌ی پێدراوه به‌شداری نوێژی به كۆمه‌ڵ و وتاری هه‌ینی نه‌كات، به‌ڵام نوێژی نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی ده‌بێت چوار ره‌كات بكات، نه‌ك دوو ره‌كات.