راوێژكاری خامنه‌یی تووشی كۆرۆنا بوو
كۆرۆنا یه‌خه‌ی به‌رپرسانی ئێران به‌رنادات

K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "رووسیا الیوم" بڵاویكرده‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكراشیكرد، ئێستا ویلایه‌تی له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتین كراوه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئاژانسی فارس نیوز لیستی به‌رپرسه تووشبووه‌كانی ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، كه دیارترینیان ئیسحاق جهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، ره‌زا ره‌حمانی، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسا، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پله باڵای ئه‌و وڵاته‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، جهانگیری له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتین كراوه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
ئاشكراشیكرد، سه‌رجه‌م به‌رپرسه تووشبووه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتین كراون و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به دۆخی ته‌ندروستیان بكات.
H.B