مەرزی پەروێزخان دادەخرێت
بڕیاره‌كه ئه‌مشه‌و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن
K24- گه‌رمیان:
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ده‌روازه‌كه دابخه‌ن و ته‌واوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌و ده‌روازه‌یه بوه‌ستێنن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان جه‌ختی كرده‌وه، "بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی تایبەت بە جموجۆڵی بازرگانی لەم کاتەداو توندوتۆڵکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دادەخرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "مەرزەکە لە کاتژمێر (٨)ی ئەمشەوەوە بۆماوەی (٣٦) کاتژمێر دادەخرێت، هەموو جۆرە جموجۆڵێکی بازرگانی ڕادەگیرێت".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، "دوای گفتوگۆ و ڕاوێژ لەنێوان سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و هەریەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ و ئیدارەی گەرمیان، ئەم بڕیارە درا".
ئامانج لە بڕیارەکەش، توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزییە بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
H.B