بۆچی نهتوانراوه تا ئێستا چارهسهری كۆرۆنا بدۆزرێتهوه
تاقیگهكان له پێشبڕكێدان و مشكیش یهكێكه له گرفتهكان
K24 - دهۆك:
ئێستا تاقیگەکان لە سەرتاسەری جیهان لە ئامادەباشیدان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین کە بە رێگای ئەو ڤاکسینە بتوانن بڵاوبوونەوەی ڤیرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید – 19ی کوژەك رابگرن. تاقیگەکان سەرەڕای هەبوونی فەند و پشتیوانی دارایی و حەز و خوولیا، مشکییان بە دەست ناکەوێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەکان لەسەریان!
بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کاریگەر و بێ زیان، زۆربەی جاران، لێکۆڵەرەکان تاقیکردنەوکانیان لەسەر ئاژەڵەکان دەکەن و بە تایبەتیش مشک، هەر چەندە هەندێک لە تاقیگاکان لێکۆڵینەوە لەسەر مەیموون وئاژەڵی قۆربەشە mongoose دەکەن، بەڵام مشکەکان هەرزانتر و زۆرترن.
ئێستا کێشەکە لەوە دایە، کە لێکۆڵەرەکان ناتوانن مشکی ئاسایی بەکاربێنن، چونکە ئەو مشکانە بە هۆی کۆڤید - 19 زوو ناخۆش دەکەون و دەمرن، بۆیە تاقیگەکان دەبێت ئەندازیاری بوهێڵ (جینات)ى مشکەکان بگۆڕن داکو بەرگری ڤایرۆس بکەن و ڤاکسینەکە لەسەریان تاقی بکەنهوه، بەڵام دیارە ئەم کارە بە ئاسانی ناکرێت و ئەو جۆرە مشکانەش بە دەست ناکەون کە بتوانن ئەو گۆڕانکارییە جینی یە هەڵبگرن.
ئاریشەکە لەوە دایە ئەو مشکانە کە دەستکاری بوهێڵییان دهكرێت تەنیا لە سەر سەهۆڵ دەتوانن بژین، هەر وەکو کات لوتز Kat Lutz، بەرێوەبەری یەکەمی تاقیگەی جاکسۆن Jackson Laboratory کە تاقیگەیەکی تایبەتە بە جۆرەکانی مشک لە بار هاربۆر، ماین Bar Harbore Maine ؛ ئاشکرای کردووە چەند ساڵێکی پێش ئێستا ژمارەیەك لەو مشکانە خرابوونە نێو کۆگەیەکی بەستوو بۆ بەکارهێنانیان لە تاقیکردنەکاندا.
مشکە رەشەکان لەلایهن لێکۆڵینەران لە تاقیگاکاندا بە کاردەهێندرێن
بەڕێوەبەری تاقیگەی جاکسۆن، دەڵێت: " لە توانادا نیيە بە هەزاران مشکی بوهێڵ دەستکاریکراو، لە نیو قەفەسەکاندا کۆبکرێنەوە، بۆیە و لە جیاتی کۆکردنەوەیان، تۆو (سپێرم) یانی سپێرمی مشکەکان و کۆرپەلەکانییان لە نێو چەکمەجەی بهفرگر کۆدەکەنەوە".
تاقیگەی جاکسۆن، کە سەر بە رێکخراوێکی قازانجويست نیيە و ئاژەڵی جۆراوجۆر بەخێو دەکات و دەفرۆشیت، زیاتر لە 11000 یازدە هەزار مشکی تێدایە کە دەتوانن لە سەر بەفر بژین. بەڵام ئەو جۆرە مشکەى تێیدا نيیە کە بوهێڵی ACE2 هەڵبگریت، کە بوهێڵێكی نزیککراوە لە بوهێڵەکانی مرۆڤ.
لێرەدا پرسیارهكه ئەوەيه: کێ ئەم کارەی کردووە؟
بەڕێوەبەری یەکەمی تاقیگەی جاکسۆن " لە ساڵی 2007 جۆرێکی مشك تاقیكرایهوه، ئەو بوهێڵهی تێدابوو کە بۆ مەبەستی رێگریکردن هەمبەر ڤایرۆسێکی کۆرۆنا بەکار بهێنرێت. لەو کاتە مشکەکان بە ڤایرۆسی سارس SARS، کە جۆریکی لە كۆڕۆنا، تووش دەکران و پاشان چارەسەردەکران و لە دواییدا دژە ڤایرۆسەکە لەسەر مرۆڤ بەکارهێندرا.
ئێستا لە تاقیگەی جاکسۆن، و بە هەماهەنگی لەگەڵ دکتۆر ستانلی پیرلمان Dr. Stanley Perlman ، بسپۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە زانکۆی ئایۆوای ئەمریکی The University of Iowa، کارێکی چڕ دەکرێت گەشەدان بە تۆوی/ سپێرمی بەستووی مشکەکان و بەرهەمهێنانی مشك تاكو ڤاکسین بکرێن و ئەنجامەکان بزانن. لە 2ى ئادار، یەکەم کۆمەڵە مشکی نوێ پەیدابوون، بەڵام بەرهەمهێنانی ژمارەی ئەو مشکانەی پێویست بوون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوهکە کاتێكی زۆر دەخایەنێت لەگەڵ سرووشتێکی گونجاو تاکو مشکەکان لە ژیاندا بمینن.
کات لوتز، بەڕێوەبەری تاقیگەی جاکسۆن، دەڵیت: "کاتی سکپڕبوونی مشك نزیکەی سێ هەفتەی پێویستە، پاشان سێ هەفتەیتری دەیەوێت تاکو مشکەکان بگەنە قوناغی گەیشتن و لە شیر خواردنی دایکەکانیان دوور دەخرێنهوه" ، لوتز درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: "لە دوای ئەوە مشکە پێگەیشتوەکان دوو هەفتەیان پێویستە تاکو لە لایەنی زاوزێوه پێبگەن، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی، تەمەنی یەك نەوەی مشك 12 هەفتەیە".
ئەم تاقیگە کۆگایيە، هەمیشە لە کارکردندایە بۆ دابینکردنی 3 ههزار مشك بۆ 50 پەنجا تاقیگە کە ئێستا خەریك و سەرقاڵن بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێك لە دژی کۆڕۆنا کۆڤید-19.
کات لوتز، هێشتا دەڵیت: "لە کاتێکی نزیکدا و بە شێوەیەکی پیشەیی، سەدان لەو مشکانەمان دەبێت، پاشان و لە کاتێکی کەمدا، ژمارەیەکی باش لەو مشکانە بۆ هەر یەك لە سەنتەرەکانی توێژینەوە زانستی رەوانەدەکەین".
تاقیکردن لەسەر مرۆڤ!
لە لایکیترەوە هەندێك لە تاقیگەکان، لەبەر ئەو گوشارانەی لەسەریانه، چاوەڕێی مشکەکان ناکەن و پهلهیانه تاكو داوای کۆمپانیایەکانی بواری تەکنەلۆژیای بایەلۆژی بهجێبێنن کە پێچەوانەی پرۆتۆکۆڵەکانە و تاقیکردنهوه لە سەر ئاژەڵان پشتگوێ دەخەن و یەکسەر لەسەر مرۆڤ بەرهەمەکانیان تاقیدەکەنەوە.
هەر چەندە لە حاڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکان بە شێوەیەکی کلینیکی لەسەر مرۆڤ، هەتا ئەگەر دەرمانەکە کاریگەر و بێ زیان بوو، بۆ کۆڕۆنا ڤایرۆسی کوڤید – 19 بە کەڵك نایهن, چونکە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نیيە کە ڤاکسینە بەردەستەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر کۆڤید–19.
سەبارەت بە هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینێکی دروست بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆڤید – 19، دکتۆر ئەنتۆنی فۆسی، بەرێوەبەری پەیمانگای نيشتمانى ئهمهریكا بۆ نەخۆشییەکانی هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمهریکا، لە لێدوانێکدا لەگەڵ کۆمیتەی چاودێری و چاکسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە 10.3.2020 ئاشکرایکرد: "هیوادارین لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ هەموو جیهان رابگەیهنین کە توانیمان دەرمانی دژە کۆڤید – 19 بدەینە یەکەمین مرۆڤ".
دوکتۆر فۆوسی ئەوەشی دیارکرد کە: "کاریگەريی ئەنجامی ڤاکسینەکان بۆ ماوەی 12 هەتا 18 مانگ دەخایەنێت".
لە دواییدا، کات لوتز، بەرێوەبەری تاقیگەی جاکسۆن دەڵیت: "تووشکردنی مشکەکان بەو ڤایرۆسە، و پاشان تاقیکردنهوهی ڤاکسین لەسەریان بۆ زانینی کاریگەريی و ئەنجامەکان، لە سوودمەندترین و بە تواناترین تاقیکردنەوهکان دەژمێدرێن لەسەر ئاستی جیهان".
سەرچاوە:
مارتا ئان ئۆڤەرلاند / 14.3.2020
ئامادەکردن و وەرگێڕان لە ئینگلیزی: شەماڵ ئاکرەیی
https://www.wnyc.org/story/mouse-hunt-lab-races-to-grow-mice-for-covid-19-research