ئه‌مه‌ریكا: هیچ هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان قبوڵ ناكه‌ین
وه‌ڵامی توندی هێرشه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به عادل عه‌بدوڵمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی قبوڵ ناكات و رێكاری زیاتر بۆ به‌رگری له هێزه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد، به‌رگری و پارێزگاری له‌و هێزه بیانیانه بكه‌ن، كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق ماونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا، سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه هاتووه: مایك پۆمپیۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی لێپرسینه‌وه له‌و گروپانه‌ی كردووه، كه به‌رپرسیارن له‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ی تاجی.