خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن
ئاماری قوربانیان و تووشبووان زیاتر هه‌ڵده‌كشێت

K24 – هه‌ولێر:
كۆرۆنا له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه و ئاماری قوربانیان و تووشبووان زیاتر هه‌ڵده‌كشێت، هاووڵاتیانیش پێیان وایه حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه له گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزی و داووده‌رمان كه‌مه، بۆیه هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه و ناچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ئێستا زیاتر له (500) كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی (50) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاووڵاتیان پێیان وایه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و ڤایرۆسه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه.
هاوكات تا ئێستا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئێران رانه‌گه‌یه‌ندراوه.