ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەتەر هەڵكشا

زۆربەی تووشبووان كرێكاری بیانین

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی قەتەر تۆماركردنی 38 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "قنا"ی قەتەری، لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی ئەمڕۆ تۆماركراون، لە ریزی ئەو كرێكارانەن كە لە دەرەوەی بۆ كاركردن هاتوونەتە وڵاتەكەیان، لەو ژمارەیەش 3 حاڵەتیان هاووڵاتی قەتەرین كە لە هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا، ئیسپانیا و سویسرا گەڕاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم حاڵەتە نوێیەكانی تووشبوون كەرەنتین كراون و باری تەندروستییان جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.

وەزارەتی تەندروستی قەتەر دووپاتی كردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەكەیان لە ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو كەسانە بەردەوامن، كە پەیوەندییان لەگەڵ كەسانی تووشبوو هەبووە.

H.B

Fly Erbil Advertisment