یەكەم پێکوتە (ڤاکسین)ی دژە كۆرۆنا لە ئەمەریکا تاقیكرایەوە
ڤاكسینەكە لەسەر پزیشكێكی تووشبوو تاقیكرایەوە
K24- هەولێر:
پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمەریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان رایگەیاند، یەکەمین پێکوتەی دژە کۆرۆنای لەسەر یەکەمین خۆبەخش تاقیکرایەوە .
خۆبەخشەکە پزیشکێکی ئافرەتی دەرمانسازە بەناوی جێنفەر هاله و تەمەنی ٤۳ ساڵه.
بڕیارە ڤاکسینەکە لە 6 هەفتەی داهاتوو لەسەر 45 کەسی پێگەیشتووی دیکە تاقی بکرێتەوە .
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، سەرپەرشتیارانی پرۆسەکە دەڵێن: قۆناغی یەکەم بریتییە لە تاقیکردنەوەی پێکوتەکە و چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی، ئەگەر ئەنجامەکان ئەرێنی بوون، دەست بە قۆناغی دووەم دەکرێت، کە بریتییە لە چڕکردنەوەی بڕ و پێکهاتەی ڤاکسینەکە .
دکتۆر ئەنتۆنی فووچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمەریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان دەڵێت: بەو تاقیکردنەوەیە یەکەمین هەنگاومان بە ئاراستەی دروستکردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ناوە و قۆناغی یەکەمی پێکوتەی دژە کۆرۆنا یەکەمین و خێراترین هەنگاوە کە لە جیهاندا نراوە .
پێکوتەکە لەلایەن پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمەریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان و پەیمانگەی لێکۆڵینەوە تەندروستییەکان لە شاری سیاتڵ خەرجییەکانی دابینکراون و بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی مۆدێرنا ئامادەکراوە.
H.B