ئەوروپا سەرجەم سنوورەكانی دادەخات
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە
K24 - برۆکسل
بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی گرووپی جی7 کە ناسراوە بە حەوت وڵاتە زلھێزە پیشەسازییەکەی جیھان لە رێگای ڤیدۆکۆنفرانس بەرێوەچوو.
بەشداربووانی ڤیدۆکۆنفرانسە پێکھاتبوون لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و جەستن ترۆید، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و جۆزێپی کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان پێکھاتبوون. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆماوەی 30 رۆژ ھاتووچۆی ھاووڵاتییان و پەڕینەوەیان لە سنوورەکان قەدەغە بکرێت، بڕیارەکە سەرجەم سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا و سنووری شنگن و وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپاش دەگرێتەوەو بڕیارەکە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لە بڕیارەکەدا ھاتووە، ئەو ئەوروپیانەی ئێستا لە ھۆڵیدەن دەتوانن بگەڕێنەوە و ئەو ئەوروپیانەی لە وڵاتانی دیكە ژیان دەکەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا دەتوانن راوێژبکەن بە باڵیۆزخانەكان.
ھەر لەو کۆبوونەوەكەی سەرکردەی وڵاتانی گروپی جی7 بڕیاردرا ھەماھەنگی زیاتر ئەنجامبدرێت لەنێوان ئەندامانی ئەم گرووپە لەبواری کەرتی تەندروستیدا، وەکو ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و پسپۆڕان و پێداویستی پزیشکی و دۆزینەوەی ڤاکسینی ئەم ڤایرۆسە.
ھ.م