داعش گوندێكی شارەدێ گوڵاڵە و گەڕەكێكی خورماتوویان بۆردومانكرد
4 كەس لە خورماتوو بریندار بوون
K24- خورماتوو:
ئێوارەی ئەمڕۆ گوندێكی سەر بە شارەدێی گوڵاڵە لە سنووری خانەقین بە 3 گوللـە هاوەن كرایە ئامانج، لەكاتێكدا گەڕەكێكی قەزای خورماتوو بە 4 گوللـە هاوەن بۆردومانكرا و 4 هاووڵاتیش بریندار بوون.
پەیامنێری كوردستان 24 رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 3 گوللـە هاوەن ئاراستەی گوندی ئیسڵاحی سەر بە شارەدێی گوڵاڵە لە سنووری قەزای خانەقین كران، دواتر هێزە عێراقییەكان تەقەیەكی زۆریان لە شوێنی سەرچاوەی هەڵدانی گوللـە هاوەنەكان كردووە.
لەمبارەشەوە سەرچاوەیەکی هێزە ئەمنییەكان لە کوڵەجۆ بە کوردستان 24ی راگەیاند، چەکدارنی داعش دوای بۆردوومانی گوندی ئیصلاح لە سنووری شارەدێی گوڵاڵە، بەقەناس کامیرای حراری بنکەیەکی سوپای عیراقیان کردووەتە ئامانج و شکاندوویانە و دواتر ھەڵھاتون.
وەك پەیامنێری كوردستان 24 راشیگەیاند، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕەكی ئیمام ئەحمەد لە سەنتەری قەزای خورماتوو بە 4 گوللـە هاوەن بۆردومانكرا و لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.
H.B