باڤاریای ئه‌ڵمانیا كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت
هۆشداریان دا

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له هه‌رێمه‌كه راگه‌یاند و هۆشداریان دا له مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمه‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی باڤاریا، ماركۆس سودر، له كۆنفرانسێكی میدیایدا، رایگه‌یاند، بڕیارمان داوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمه‌كه رابگه‌یه‌نین. هاووڵاتیان ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن و پێویسته هه‌موو هاووڵاتییه‌ك له ماڵی خۆیدا بمێنێته‌وه.
گوتیشی: بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت هاووڵاتیان له ماڵی خۆیاندا بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م چالاكی و كۆبوونه‌وه‌كان راده‌گیرێن و ته‌نانه‌ت چێشتخانه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانیش داده‌خرێن.
له ئه‌ڵمانیا (44) حاڵه‌تی مردن و (16) هه‌زار و (300) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه.