چۆن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان خۆمان له‌ كۆرۆنا بپارێزین؟

کاریگەريی دوورکەوتنه‌وه‌ لەیەکتر لەسەر زيادبوونى رێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

K24 - دهۆك:

ئەگەر ساڵێک پێش ئێستا، بتگوتبا کە خەڵك لە نزیکبوونە لە کەسانی بیانی دەترسن، و ئاگاداری منت کردبا کە چۆن لە ناو بەرزکەرەوە "ئەسانسۆر" بە داماوی و بە دڵەراوکێ رابوەستین، رەنگە پێکەنینم هاتبا!

ئێستا، من بە بینینی ئەم وێنەیە کە رێنماییمان دەکات چۆن بە درووستی لە نێو بەرزکەرەوە رابوەستین پێکەنینم دێت!

هۆی سەرەکی پێکەنینەکە، هەروەکو هەموومان دەزانین، بابەتە سەیرەکەیە کە بووەته سەردێڕ و مژاری هەموو گۆتارێک لەم چەند هەفتەی دواییدا، ئەویش ڤایرۆسی كۆرۆنا (کۆڤید–19) یە!

ئەم وێنەیەی خوارەوە، شێوەی دروستی راوەستانە لە نێو ئەسانسۆردا

/resources/files/2020/03/Corona02.jpg

وێنەکە لەسەر دەرگای هەموو بەرزکەرەوەکانی تاوەری مێبانك MAYBANK ی سەر بە پێشانگاکانی CBD ئەمریکی دانراوە، بۆ رێنماییکردنی خەڵک لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەسانسۆرەکان، کە بە هۆی ئەم دۆخەی ئێستا کە كۆرۆنا بۆ هەموو جیهان هێناوە.

بەکارهێنەرانی بەرزکەرەوەکان دەبێت بە گروپی بچووك، هاندەر و هاوکار بین بۆ دانانی سیگناڵ و ئاماژە لەسەر زەمینی ئەسانسۆرەکان.

بەڵام ئەگەر بپرسین، چۆن لە بەرزکەرەوەکە بچینەدەرەوە، لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دا دەردەکەوێت کە هەتا دوایین چرکە دەبێت لە شوێنەکانی خۆمان نە جۆڵێین، تا کو دەرگاکە دەکرێتەوە و یەك لە دوای یەکەوە و لە یەکتر نزیک نەبینەوە يانيش هەمان مەودا له‌ بەینی خۆماندا بهێڵێن و ئەسانسۆرەکە بە جێبهێڵین.

نەخۆشخانەکان لە وڵاتی تایلاند، هەمان رێوشوێنییان گرتووتە بەر بەڵام بە شێوەیەکیتر:

مەودای نێوان خەڵکدا تەنیا بەرزکەرەوەکان ناگرێتەوە:

مەودا لە نێوان کورسیی دانیشتن بۆ گێڕانی کۆڕ وسمینار و مەودای راوەستان لە پرێس کونفرانسەکان دەبێت بە شێوەیەك بێت کە لە خراپترین حاڵەتدا (کۆخە، پژمین، هەناسە، دەرچوونی لیك لە دەم لە کاتی قسەکردندا...هتد)، مەودایەك هه‌بێت کە ڤایرۆسەکە نەگاتە کەسی تەنیشتەوە.

گرنگی دوورکەوتنه‌وه‌ لە یەکتر

بە شێوەیەکی بنەڕەتى، بەرزکەرەوە یان ئەسانسۆر، بەشێکی بچووکە لە ژیانی کۆمەڵایەتی رۆژانەدا، چونکە وەك کراوە، رێکار و رێنمایی زۆر ئەنجام دراون وەکو داخستنی دەرگای قوتابخانەکان، دوکانەکان و هێشتنه‌وه‌ی هاوڵاتییان لە ماڵه‌وە و قەدەغەکردنی گردبوونەوەکان و هاتووچۆی نێو شارەکاندا و چەندین رێوشوێنیتر کە دەبنە هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی بەرگری لە بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە بگیرێت.

لەسەر کاریگەريی دوورکەوتن لە یەکتر، رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست، لێکۆڵینەوەیەکی لاساییکەرەوە و سەرنجڕاکیش وپڕ پێزانین کردووە، ئەویش بە به‌کارهێنانی نەخۆشییەکی ئەندێشەیی کە بە رێژەی 100٪ گوازراوە بێت و لە هەمان کاتدا کوشندە نە بێت.

ئەم وێنە گرافیکی یە، کەسانی لەو نەخۆشییە چاکبووینە (رەنگی پەمبەیی)، و تووشبووەکان (رەنگی قاوایی)، و ته‌ندرووسته‌كان (رەنگی شینی کاڵ) دەخاتەڕوو، کاریگەرییەکان لەگەڵ دەربازبوونی کات (چەپ بۆ راست) دیار دەبن:

لەم گرافیکەدا، بۆمان دەردەکەوێت کە دوورکەوتنه‌وه‌ی کۆمەڵایەتی، رێژەی تووشبووان کەمدەکات، لە کاتێکدا ئەم دوورکەوتنە بە شێوەیەکی رەهایی، رێگا نادات هەموویان تووش ببن و زۆربەیان لە نەخۆشییەکە چاکدەبنەوە.

هەر لە هەمان گرافیکەدا،  دیار دەبێت کە رێژەی کەسانی تووشبوو دادەبەزێت و شێوەیەکی ئاسۆیی وەردەگریت بە چەند وشەیەکیتر بەرەو چاکبوونەوە دەچن.

 

نووسینی : ڤیکتۆر فۆنگ - Victor Fong

 

سەرچاوە

https://goodyfeed.com/maybank-tower-lift/

https://twitter.com/hrdbacot/status/1239865351266906113

https://twitter.com/bukanasam/status/1239867413325180928?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1239867413325180928&ref_url=https%3A%2F%2Fgoodyfeed.com%2Fmaybank-tower-lift%2F

https://www.washingtonpost.com/graphics/2020/world/corona-simulator/