هەندێک چالاکی بۆ خۆدوورخستنەوه له گوشاری دەروونی

یۆگا و بیرکردنەوەی ئەرێنی هەندێک له رێگاکانه

K24- هەولێر

یۆگا

ئەگەر پێشتر یۆگا ئەنجام نەداوه، ئێستا کاتێکی باشه بۆ ئەم وەرزشه. دەتوانی ھەندێک کاری جیاواز بکەی توانا نوێیەکانی لەشی خۆت بزانی. ئەگەر تەندروستیت رێگەت پێبدات دەتوانی چێژی لێوەربگری. یۆگا دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ کەمکردنەوەی گوشاری زۆر لەسەر ماسولکەکان.

بیرکردنەوەی ئەرێنی

له شوێنێکی دوور له قەرەباڵغی و میوزیکەکی ئارام لێبده و مومەک لەپێش خۆت دابگیرسێنه و بیر له شتی ئەرێنی بکه و ئەمەش روژانە 10 ھەتا نیو کاتژمێر بەپێی پێویست بۆ خاوێنکردنەوەی مێشک و دەروون، چاوەکانت داخه و شتی جوان بێنه پێش چاوی خۆت و تا بۆت دەکرێت شتی بیری ناخۆش لەخۆت دووربکەوه. ئەمە یارمەتیت دەدات گوشاری دەروونیت لەسەر کەمبێتەوه و گوشاری سەر ماسولکەکانیش دادەبەزێنێت.

ھەناسەدانی رێکوپێک

بەشێوەیەکی رێکوپێک ھەناسە بکێشی و بۆ ماوەی سێ چرکە رایبگره و راگرتنی ھەناسە بۆ سێ چرکە و دواتر هەناسەدانەوه به سێ چرکە و چەندین جار دووباره کردنەوەی، دەتوانێت هاوکاریی بکات بۆ ئەوەی دەروونت ئارام بکەیتەوه.

 ئەنجامدانی ئەو کارانەی ئارەزووی دەکەی

کاتەکی باشه به ئەنجامدانی ئەو کارانەی ئارەزووی دەکەی، ھێز بۆ جەستەی خۆت بگەڕێنیەوه و به ئارامیی دەروون بگەی. بۆ نموونه به خوێندنەوەی کتێب یان سەیرکردنی فیلمی کومێدی و خواردنی ئەو خۆراکانەی ئارەزووی دەکەی، تەنانەت پەیوەندی کردن به دۆستان و خۆشەویستانت.

Fly Erbil Advertisment