وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ره‌نجامی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
كه‌سێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی په‌تای كۆرۆنای له هه‌رێم راگه‌یاند و به‌و پێیه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین تۆماركرا.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
دەرەنجامی نوێی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن 37 ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.
وەزارەتی تەندروستی
21 ئازار 2020
H.B