دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی 15 رۆژ بۆ دانیشتوانی سێبیران دابین دەكات
تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە هاوكارییەكان بەردەوام دەبن
K24- هەولێر:
دەزگای خێرخوازی بارزانی خواردن و پێداویسیتیەکانی ١٥ ڕۆژى بۆ دانیشتووانی كۆمەڵگەی سێبیران دابین كردووە، كە ماوەی 3 رۆژە بەهۆی تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەرەنتینە دان.
ئەو رێكخراوە جەختیش دەكاتەوە، دابینکردون و ھەڵمەتی دابەشکردنی خۆراك و خواردن بەردەوام دەبێت، تا ئەم بارودۆخە کۆتايی دێت.
بە بەردەوامیش تیمە تەندروستییەکان پشکنین بۆ ھاوڵاتیانی ئەو کۆمەڵگایە دەكەن، لە بەرامبەریشدا ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لای خۆیانەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری دۆخەکە دەدە.
کۆمەڵگای سێبیران کە ٩ کیلۆمەتر لە پارێزگای ھەولێرەوە دورە و ١٥٠٠ ماڵی تێدا نیشتەجێییە، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٥٣٠٠ کەس دەبن، سێیەم ڕۆژی کەرەنتینەکردنی بەسەر دەبات و تا رادەیەکی باش ھێزە ئەمنییەکان بارودۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و تیمە تەندروستیەکانیش بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی کەسانی گومان لێکراو .
H.B