سعوودییە سزای ئەو کەسانە دیاری دەکات کە قەدەغەی هاتووچۆ دەشکێنن
چەند ساڵ زیندانیی دەکرێت؟
K24- هەولێر:
داواکاری گشتی سعوودییە هۆشداریی دایە هەموو ئەوانەی رێکارەکان جێبەجێ ناکەن یان لە سۆشیاڵ میدیا وێنە و ڤیدیۆ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاودەکەنەوە.
داواکاری گشتی سعوودییە لە تویتێکدا دەڵێت، بەگوێرەی ماددەی شەش لە یاسای زانیاری لە رێگریکردن لە تاوان، کەسەکە تا پێنج ساڵ زیندانیی دەکرێت و 266 هەزار دۆلاریش سزا دەدرێت.
لە سعوودییە، 767 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و یەکێکیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە.
Arab News