ناوچه‌ی سه‌وز بۆردومان كرا
زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدراوه
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو گوله راجیمه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراوه.
شانه‌كه راشیگه‌یاند، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدراوه و هێزه ئه‌مریكییه‌كان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه باسی له‌وه‌شكردووه، كاتیۆشاكان هیچ زیانێكی گیانیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانی ماڵی ئه‌وتۆشیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.