سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا داده‌خرێن

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا

K24- برۆکسڵ:

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بارودۆخە مەترسیدارەی ئەوروپا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆکسل دەستپێکردووە و لەکۆی 701 پەرلەمانتار تەنیا سەرۆک و چەند پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنن و لەرێگای ڤیدۆ کۆنفرانسەوە پەرلەمانتارانی تر بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن.

بڕیارە پەرلەمان دەنگدان بۆ چەند پرۆژە یاسا و بڕیارێک بکات و گفتوگۆی سەرەکیش لەسەر سێ پرس دەکرێت
یەکەم - داخستنی فۆکەخانەکانی ئەوروپا.
دووەم - گۆڕینی سیستەمی تەندروستی و ئابوری ئەوروپا .
سێ یەم - قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ئەوروپا.
H.J