دوو مووشەک ئاراستەی سعوودییە کران
ئامانجەکە ئاشکرا دەکرێت
K24- هەولێر:
هێزی ئاسمانی سعوودییە دوو مووشەکی لە ئاسمانی وڵاتەکەی خستە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعوودییە بڵاویکردەوە، دوو مووشەکەکە لە یەمەنەوە ئاراستەی سعوودییە کراون و حووسییەکان ئامانجیان شاری جازان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی مووشەکەکان لە ئاسمان پووچەڵکراونەتەوە، بەڵام دوو هاووڵاتی بە سووکی برینداربوون.
Reuters