یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە قەتەر تۆمار کرا

لە 24 کاتژمێردا 353 حاڵەتی نوێ لە وڵاتانی عەرەبی تۆمارکراون

K24 - ھەولێر

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەش وڵاتەکەی کەنداو سێ هەزار کەسی تێپەڕاند، یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسەكە لە قەتەر تۆمارکرا.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا 353 حاڵەتی نوێ لە وڵاتانی عەرەبی تۆمارکراون، عێراق 48، سعودیە 99، ئیمارات 63، میسر 40، قەتەر 28، مەغریب 26، عومان 21، ئوردن 11، کوەیت 10 و بەحرەین حەوت حاڵەت.

هاوکات لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تونسدا هاتووە، بە مەبەستی بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارە یەکێتی ئەوروپا بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری پێشکەشی حکومەتەکەیان بکات.