"دوو فڕۆکەی تورکیا خرانە خوارەوە"

سوپای نیشتمانی لیبیا شوێنەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر     

دوو فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە نزیک تەرابلوسی پایتەخت، لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە خرانە خوارەوە.

سوپای نیشتمانی لیبیا، کە خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، هێزەکانیان توانیوویانە فڕۆکەیەکی تورکیا لە رۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت بخەنە خوارەوە، کە نیازی وابوو بۆردوومانی سەربازەکانیان بکات.

بەگوێرەی هاوکات سوپای نیشتمانی لیبیا، لە باشووری شارەکەش، فڕۆکەیەکی دیکەی تورکیا خرایە خوارەوە.

تورکیا هەزاران چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا و دەیان ئەفسەر و سەربازی خۆی بۆ پاڵپستی لە فایز سەراج سەرۆکی حکومەتی ویفاق رەوانەی لیبیا کردووە.