له عێراق 765 زیندانی ئازاد كران و پارێزه‌رانیش داوای لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ن
بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، بڕیاری دا، 765 زیندانیكراو ئازاد بكات، وه‌ك به‌شێك له‌و رێككارانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا. هاوكات سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكه بۆ ئه‌وه‌ی داوای ده‌رچوونی بڕیاری لێبوردنی گشتی بكات.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دادگاكانی تاوان و كه‌تن و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی كه‌رخ، بڕیاریانداوه 608 تۆمه‌تبار و سزادراو ئازاد بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌ك رێككارێكی خۆپارێزی و بۆ به‌رگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه له پارێزگای به‌سره 142 ده‌ستبه‌سه‌ری به كه‌فاله‌ت ئازاد كردووه، كه دۆسییه‌كه‌یان له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه بووه و 15 تۆمه‌تباریشیان دۆسییه‌كه‌یان له قۆناغی دادگاییكردندا بووه.
دوێنێ دادگای لێكۆڵینه‌وه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، 50 ده‌ستگیركراوی ئازاد كرد، كه دۆسییه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیدار بوو به پرسی تیرۆر، هۆكاری ئازادكردنیشیان بۆ نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دادگاییكردنیان گه‌ڕانده‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، یادداشتێك ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به لێبوردنی گشتی ده‌ربچێت. تێیدا ره‌چاوی یاساكانی ساڵانی رابردوو تایبه‌ت به لێبوردنی تێدا كراوه.
له به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌راندا هاتووه: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ره‌وشه نائاساییه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به هۆی مه‌ترسی گه‌یشتنی كۆرۆنا بۆ زیندانه‌كان و ئه‌و ره‌وشه‌ی به هۆی رۆژگاری دوای داگیركردنی وڵات له 2003ه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، ره‌وشه‌كه ده‌خوازێت یاسای لێبوردنی گشتی ده‌ربكرێت.
سه‌ندیكاكه راشیگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بێ تاوان له مافی ئازادی و ژیان بێبه‌ش كراوون، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه و راپۆرتی هه‌واڵگره نهێنییه‌كانه‌وه بووه. هه‌ر بۆیه ده‌ركردنی بڕیاری لێبوردنی گشتیی پێویستییه‌كی دادوه‌ری و مرۆییه.