سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم هه‌ڵكشا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون، كه‌ به‌ركه‌وتی تووشبووی دوێنێن و كه‌سێكیش له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌ك تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار كرا.

ئەنجامی نوێ

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران کە ئافرەتێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوتەوە.

وەزارەتی تەندروستی

3 نیسان 2020

Fly Erbil Advertisment