بەستنی دەمامك لە مه‌غریب دەبێتە ناچاری
ھەركەسێك دەمامك نەبەستێ سزا دەدرێت
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی مه‌غریب بڕیاریدا له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ته‌واوی هاووڵاتییانی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستن، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، سزای مادی ده‌درێت و زیندانیش ده‌كرێت.
حكومه‌تی مه‌غریب رایگه‌یاند، به‌ستنی ده‌مامك بۆ ئه‌وانه‌ی رێگه‌یان پێدراوه له ماڵه‌كانیان ده‌ربچن، بڕیارێكی ناچارییه و ده‌بێت پابه‌ندی بن، هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت، له مانگێكه‌وه تا سێ مانگ زیندانی و به 30 دۆلار تا 125 دۆلار سزا ده‌درێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌غریب دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی قوربانیانی ئه‌و وڵاته‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه گه‌یشتووه‌ته 80 حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدان و هه‌زار و 120 تووشبوو.