دوای ئەوەی باوکی خرایە کەرەنتین لە برسان مرد

هیچ كه‌س به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی باوكی نه‌چوو

K24 - دهۆك:

رۆژانە ژمارەی مردوو و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە هەڵکشاندایە، بە شێوەیەک جیهانی خستووە بەر مەترسییەکی گەورە. قەبارەی تراژیدیاکە لە ژمارەکان و دەنگوباسەکان گەورەترە.

ئاژانسەکانی دەنگوباس پەیامی مردنی کوڕێكی هەرزەکاری چینیی خاوەن پێداویستی تایبەتیان راگەیاند، کە لە دوای ئەوەی باوکی کە تاکە چاودێری بوو، خرایە کەرەنتینە.

لە میانەی ململانێی بەردەوامی جیهان لەگەڵ کۆڤید – 19 کە ترس و دڵەڕاوکێیەکی بێهاوتای بەرپاکردووە، چیرۆکە دڵهەژێنەکانیش لە زیادبووندان. لە چیرۆکێکی تراژیدیدا، کوڕێکی چینی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هوبه‌ی Hubei چین گیانی لەدەست دا و هۆكاره‌كه‌شی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوو، بەڵکو برسێتی بوو.

بە گوێرەی رۆژنامەی بیڵد Bildی ئەڵمانی، باوکی ئەم کوڕە هەرزەکارە، تەنیا کەس بوو چاودێری کوڕەکەی دەکرد، بەڵام لە دوای تووشبوونی باوکەکە بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا، لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کەرەنتینە گواستیانەوە و کوڕە بێچارەکە بە تەنیا لە ماڵەوەدا مایەوە، تاکو لە دوای دوو هەفتەدا چارەنووسەکەی ئه‌وه‌بوو له‌ برسان مرد.

لە رۆژی 22ى کانوونی دووەمی رابردوو، یان شیاوون، باوکی هەرزەکارەکە بۆ کەرەنتینە گوازرایەوە و لە دوای پێنج رۆژ، لە پشکنینەکان دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، لەو ماوەیەدا کوڕەکەی بە تەنیا هێشتبۆوه‌، کە هەر لە منداڵییەوە نەخۆشیی تێکچوونی شانەکانی مێشکی هەبوو و لە سەر کورسی بوو، نەیدەتوانی جووڵە و قسە بکات، بە بێ هاوکاری نەیدەتوانی نانيش بخوات.

هەرچەندە باوکەکە لە سەر تۆڕی (ڤایبۆ)ی کۆمەڵایەتی بانگەوازێك بۆ کەسوکار و هاوڕێیەکانی خۆی بڵاوکردبووه‌وه‌، کە یەکێکیان بچێت و دەستی هاریکاری بۆ کۆڕه‌ خاوەن پێداویستیيه‌ تایبەته‌كه‌ی درێژ بکات، بەڵام دیارە بانگەوازه‌کەی بێ وەڵام بووە.

لە رۆژی 29 هەمان مانگدا، کوڕەکە بە هۆی برسیەتی گیانی لە دەستدا.

رۆژنامەی بیڵد لەسەر زاری حکومەتی هەرێمی هونگان، باس لە وە دەکات، کە باوکی کوڕەكى بەهیوا بوو، کەسوکارەکانی، یان پزیشکەکان، چاودێری کوڕەکەی بکەن، بەڵام لەو دوو هەفتەیەدا تەنیا دوو ژه‌م خواردنی پێدرا بوو.

لە دوای مردنی، دەسەڵات بەرپرسی حزبی كۆمۆنیستی چینی و سەرۆکی شارەوانی ئەو شارۆچکەیەیان لەسەر کار لابرد.

 سەرچاوە: DW