كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیمی ئیدانه ده‌كات
ئەو كارە كاریگەریی نەرێنی لەسەر په‌یوەندی و ھاوپشتی خەڵكی ڕۆژھەڵات و باشووری كوردستان دادەنێ
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیمی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئیدانه ده‌كات و داواش له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی وه‌رد له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 23ی خاكەلێوە، مستەفا سەلیمی كە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ بوو بەند كرابوو، لە لایەن كۆماری پەت و سێدارەوە لە زیندانی سەقز ئیعدام كرا".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "مستەفا سەلیمی دوای ئەوەی به‌ر له دوو هەفتە لەگەڵ كۆمەڵێك بەندكراوی دیكە لە زیندانی سەقز رادەكەن، پەنا دێنێ بۆ باشووری كوردستان، بەڵام بەپێی لێدوانی بنەماڵەكەی كە بە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییان راگەیاندوە، مستەفا سەلیمی پاش هاتنی بۆ خاكی باشووری كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەسنووری پێنجوێن رادەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەكرێتەوە".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "سەرەڕای ئەوە كە ئەو كەسە چ تاوانێكی ھەبووبێ، كاتێك پەنای ھێناوە حەق وابوو وەك پەنابەرێكی كورد رەفتاری لەگەڵدا بكرایه و یاساكانی مافی مروڤ و پەنابەری بۆی لەبەر چاو بگیرابا".
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی تاوانەكەی دەكەوێتە ئەستۆی كۆماری ئیسلامی و ئەو تاوانەش بە ھەموو پێوانەیەك مەحكومە و دەبێ لێی لە قاو بدرێ".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "رادەست كردنەوەی ناوبراو لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت، كارێكی ناڕەوایە و نەریتی تا ئێستای ھەرێم بەرامبەر پەنابەران، بە تایبەتی كوردانی پەنابەر، پێشێل دەكات و دەبێتە رچەشكێنییەك بۆ نەریتێكی نەشیاو. ئەو كارە كاریگەریی نەرێنی لەسەر په‌یوەندی و ھاوپشتی خەڵكی رۆژھەڵات و باشوور دادەنێ".
له كۆتاییشدا دووپات ده‌كاته‌وه، "ئێمە ئەو كردەوەیە مەحكوم دەكەین و داواكارین ئۆرگانە پهیوەندیدارەكانی ھەرێم لەو بارەوە لێكۆڵینەوە بكەن و روونكردنەوە بۆ رای گشتیی خەڵكی كوردستان بدەن و ئەو كردەوە ناڕەوایە بێ وڵام نەھێڵنەوە. پێویستە ھەموو دەسەڵات و حیزبەكانی كوردستان لەو ھەلومەرجە ھەستیارەدا رێگه نه‌ده‌ن ریزەكانی گەلی كورد لە ھەموو بەشەكان نیگەرانی و كەلێنی تێبكەوێ".
H.B