پارێزگاری سلێمانی: له‌ سبه‌یه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پله‌دار هه‌ندێك لایه‌نی دۆخه‌كه‌‌ ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌

K24- سلێمانی:

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، لە سبەینێوە قۆناغ بە قۆناغ ھەندێك بواری تایبه‌ت بە ژیانی رۆژانەی ھاوڵاتیان ئاسایی دەکرێنەوە، بەڵام مەرجەکەی ئەوەیە، خزمەتگوزاری سەرەکی بن و لە گەڕەکەکاندا بن.

هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌، بە ھیچ جۆرێك بازاڕ و مۆڵە داخراوەکان لە سەنتەری شار ناکرێنەوە، تەنھا لەو گەڕەکانە نه‌بێت کە خەڵك دەتوانێت بە پێ خزمەتگوزاریەکان بچێت وەربگرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: مەرجێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت کاریگەری بۆ سەر قەدەغەی ھاتوچۆ و بە پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان‌ هه‌بێت.

پارێزگار ئاماژەی بەوەشدا، کە سبەی رادەگەیەنرێت، له‌ كوێ دەکرێتەوە، چونکە قائیمقامی سلێمانیی راسپێردراووە کە كاتی کارکردنیان بۆ دیاری بکرێت، بەڵام دەبێت لە چواچێوەی ئەو 18 کاتژمێرەدا بێت، کە دیاریکراوە بۆ کرانەوەی شوێنەکانی پێشوو، چونکە لە 6ی ئێوارە بۆ 12 شەو قەدەغەی تەواوە، ئەو کاتانەشی کە دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، دابەش دەکرێت بە سەر 18 کاتژمێرەکەدا، کە وەزارەتی ناوخۆ دیاریکردووە.

H.B

Fly Erbil Advertisment