سعوودییە وادەی کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ دیاری ناکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، سعوودییە وادەی قەدەغەی هاتووچۆی درێژکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

پاشا سەلمان فەرمانی درێژکردنەوەی وادەی قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواو سعوودییە دا و هیچ کاتێکی بۆ کۆتایی هاتنی قەدەغە دیاری نەکرد.

لە 23ـی ئادار، سعوودییە بڕیاریدا بۆ ماوەی 21 رۆژ، قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ بکرێت، ئێستاش جارێکی دیکە ئەو وادەیە درێژ دەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتێکدایە، نزیکەی 10 رۆژ ماوە مانگی رەمەزان دەستپێبکات.

لە سعوودییە، چوار هەزار و 33 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 52 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 720 کەسیش چاکبوونەتەوە.

Arab News