تەقینەوەیەك لە قەرەتەپە كوژران و برینداربوونی 4 كەسی لێكەوتەوە
ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه روویداوه
K24- قەرتەپە:
تەقینەوەیەك لە قەرەتەپە روویدا و به‌هۆیه‌وه کەسێك کوژراوە و 3 كەسی دیکەش بریندار بوون، برینی دووانیان سەختە.
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، تەقینەوەیەك له‌ناو یاریگایه‌ك لە شاره‌دێی قەرەتەپە روویداوه و له ئه‌نجامدا کەسێك کوژراوە و 3ی دیکەش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه روویداوە و تا ئێستاش پۆلیس هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تەقینەوەكە نه‌داوه.
دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بوونەتە مەترسیدارترین شوێنی عێراق، ئەویش بەھۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەدوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە دروستبووە، ئەمەش وایكردووە جموجۆڵه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ھاووڵاتیان و ھێزە ئەمنییەکان رۆژانە لە زیادبووندا بن.
H.B