بۆچی دەبێت بەتەمەنەکان تا ساڵی 2021 له ماڵەوه بمێننەوه؟
"دەبێت لهو سهردهمهدا بەتەمەناکان زیاتر خۆیان بپارێزن"

K24- ههولێر:
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمهریکی لە ھەر 5 کەسی بەتەمەن، یەکیان بە تەنیا لە ماڵەوە دەژی و لە سەردەمی کوروناشدا بەتایبەت که حکومەتەکان رێگەی جیاوازیان گرتووەتەبەر، ئەمەش وایکردووە لە جادە و پارکەکانیش خەلك یەکتر نابینن و ئەوەش تەندروستیی جەستە و مێشکی بەتەمەنەکانیان خستووەتە مەترسیهوه و لە ئەنجامیشدا رێژەی مردن بەرز دەبێتەوە.
ئهو لێكۆڵینهوهیه كه له كهناڵی "بی بی سی" عهرهبی بڵاوكراوهتهوه، جهخت دهكاتهوه، "ئەوەی لەم سەردەمەدا زیاتر دەیبیستین ئەوەیه، که دەبێت بەتەمەناکان زۆرتر خۆیان بپارێزن، لەبەر ئەوەی بەرگریی لەشیان لاوازه و ئەم ڤایرۆسه زیاتر له هەمووان بەتەمەنەکان دەکاته قوربانی.
بەپێی لێکۆڵینەوەکه، "مانەوه له ماڵەوه و دووربوون له کۆمەڵگە، هۆکارێکی دیکەی گیان لەدەستدانی بەتەمەنەکانه. له سەردەمی کۆرۆنا لەناو خانەی بەساڵاچووان، هەواڵی مردن بەهۆی کۆرۆنا له ئەوروپا و ئەمریکا زیاتر بووه، هۆکاری هەمووشیان بۆ تووشبوونیان به کۆرۆنا و دواتر مردنیان دەگەڕێتەوه.
وهك ئهو لێکۆڵینەوەیه ئاماژهی پێ دهدات، "كهسانی به تهمهن که له ماڵەوه بەتەنیان و کاریگەری لەسەر تەندروستی جەسته و مێشکیان دەرکەوتووه و پیاوان زیاتر له ژنان کاریگەریی نەرێنی دووربوون له کۆمەڵگە لەسەریان دیاره".
باسی ئهوهش دهكات، "لەسەر ئەم بابەتە دەسەڵاتدار و بڕیاربەدەستدانی جیهان بانگەوازی پاراستنی بەتەمەن و بەساڵاچووان دەکەن".
بۆ ئهمهش ئورسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا به نموونه دههێنێتهوه، كه رایگەیاندووه، "دەبێت بەساڵاچووان بۆ پاراستنی گیانیان له ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاکو ساڵی 2021 له ماڵەوه بمێننەوه".
ڤۆندێرلاین گوتوویهتی، "دەبێت کەسانی دیکەش پەیوەندییان لەگەڵ بەتەمەنەکان کەم بکەنەوه، تا ئهو كاتهی ڤاکسینێك بۆ ئەم پەتایه دەدۆزرێتەوه".
لێكۆڵینهوهكه لهسهر زاری زۆرێك له پسپۆڕانیش گواستییهوه، "لانی کەم ساڵێك دەخایەنێت، تاکو ڤاکسینی کۆرۆنا دەدۆزرێتەوه و به رێژەیەکی پێویست بەرهەم دێت، بۆ ئەوەی بەشی هەموو خەڵکی جیهان بکات".
ههروهها نووسیویهتی، "هەرچەند دەسەڵاتداران و پزیشکان له سەختیی مانەوه له ماڵەوەی بەتەمەنەکان دەگەن، بۆیه داوای دان بەخۆدا گرتنی بەتەمەنەکان دەکەن، بەتایبەت که ژیانیان دەکەوێته مەترسی".
بەپێی رۆژنامەیەکی ئەڵمانی، گەنج و منداڵ له ماوەیەکی نزیکدا تاکو ئاستێکی بەرز ئازادیی خۆیان بەدەست دێنن، بەڵام سەبارەت به بەتەمەنەکان لەم هەلومەرجەدا هەواڵی دڵخۆشکەر نییه، بۆیه دبێت زۆرتر دان بەخۆیاندا بگرن و دەگوترێت: لانی کەم تاکو ساڵی 2021 بەتەمەنهکان بە ناچاری دەبیت لە ناو چواردیواری ماڵەوەدا و دوور له کۆمەڵگە و قەرەباڵغی ژیانیان درێژه پێبدەن، بەڵام سەبارەت به مەترسیی تەنیایی لەسەر ژیانیان، نه حکومەتەکان و نه رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و دەزگاکان، هیچ رێگە چارەیەکیان پێشنیاز نەکردووه، ئەوانیش لەمبارەیەوه هیچ پلانێکیان نییه.
H.B