ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گرعوزێر 6 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بۆمبێكی به‌جێماوی داعش بوو

K24- شنگال:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ناو خانوویەك لە گوندی (عوزێری کۆن)ی سەر بە ناحیەی گرعوزیر لە باشووری شنگاڵ، دوو کەس بە ناوەکانی (خالد حەسون خدر مچو، و حەيدر نايف خدر مچو) گیانیان لە دەستدا و 4 کەسی دیكه‌ش بە ناوەکانی (وەليد خودێدا حسێن، سەعەد خەيری حاجی، جندو عيدو سلێمان و فەرمان صەبری بندو) برینداربوون.
عەمید زێدان، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەعاج بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لە دوای ئەو رووداوە، دەورییەکی ئەوان بەرەوە شوێنی تەقینەوەکە روویشت و بۆیان دەرکەوت، ئەو رووداوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی به‌جێماوی داعش بووه و لە باخی خانوویەکدا چێندرا بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
بە گویرەی زانیارییەکان، قوربانیەکان ئەندامی هێزی بەرگری شنگاڵن (یه‌به‌شه)، کە لە کاتی سەرقاڵبوونیان بە هه‌ڵکۆڵینی باخی ئەو خانوویە، بۆمبەکە تەقیوه‌تەوە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شنگاڵ رەوانەکراون و برینەکانیانیان سەختە.
ناوچەی گرعوزێر کە دەکەوێتە باشووری شنگاڵ، لە ژێر کونترۆڵی (یه‌به‌شه)دا یە و چەندین گوند و کۆمەڵگا لە خۆ دەگرێت، تا ئێستا لە مین و بۆمبە به‌جێماوه‌كانی داعش پاك نەکراونەتەوە، بەو هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوونە.
H.B