ئەنجوومەنی وەزیران دوا پێشھاتەكانی تایبەت بە كۆرۆنا تاوتوێ دەكات
ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە و دوا پێشھاتەكان و ھەنگاوەكانی داھاتووی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەردەوامی بازرگانی تاوتوێ دەكات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشھاتەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ھەنگاوەكانی داھاتووی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە و چۆنیەتی بەردەوامبوونی بازرگانی و لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسەكە دەكرێت.
ھەروەھا لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دارایی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.