کۆرۆنا وێڕای ترس برسێتیشی هێناوه
بۆ یهكهمجار له مێژووی ماركێتهكهی دهفتهری قهرزی داناوه
K24 - دهۆك:
"بەو شێوەیە لە من نزیک مە بە"، و "زۆر هەناسە مەدە"، "تەنیا کەلوپەلەکانم بخەرە نێو سەندووقی ئۆتۆمبێاەکەم و دووبکەوە"، ئەمە هەندێک دەستەواژەی رۆژانەیە کە "بێرنێڵ Burnell"ی خاوەن مارکێت لە شاری نیو ئۆرلیانزى ویلایەتی لویزیانای ئەمریکی گوێى لێدەبێت.
رەوشەکە، گەیشتووە ئەو رادەیە کە هەندێک لە كڕیاران، کەوچکی پلاستیکی بەکار دەهێنن بۆ راکێشانی پارەکانیان کە خاوەن مارکێتەکە لە دوای هەڵگرتنی بەهای کەلوپەلەکان لەسەر مێزەکە دايدەنێت.
بێرنێڵ، زۆربەی زۆری كڕیارهكانی دەناسێت و ئەوانێش بەقاڵەکەیان دەناسن، "هەرچەندە ئێمە دراوسێین، بەڵام ئێستا لەبەر کۆرۆنا، وامان لێهاتووە کە بە چاوی ترس و گومان تەماشای یەکتری بکەین هەر وەکو ئێمە بێگانە بین" بەو شێوەیە بێرنێل باسی رۆژەکانی كاركردن دەکات لە مارکێتەکەیدا.
بێرنێل، کە ناوی مارکێتەکەشی هەر هەمان ناوە Burnell’s Market، زیاتر باس لە كارهكهی خۆی دەکات و دەڵێت: " لەم ماوەیەدا، هەر کەسێک دێتە مارکێتەکە دڵەڕاوکێی هەیە، ترسێکی زۆر لە چاوەکانیاندا دیارە و هەتا من لە رێگای ئەوانەوە تووشی ڤایرۆسهکە بووم، و زۆریش دەترسم".
زۆر لە كڕیارانی بێرنێڵ ئەوانهن کە لە کاتی چوونیان بۆ سەر کارەکانیان لە مارکێتەکە رادەوەستن و پێداویستییەکانیان دابین دەکەن.
بێرنێڵ باس لە رەوشی ئابووری خەڵکی دەکات و دەڵیت : "نیوەی كڕیارهكانی لە دوای داخستنی زۆربەی شوێنەکان، کاری خۆیان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لە دەستداوە، و ئێستا لە کاتی مەزاختندا، بیر لە هەر سەنتێک دەکەن، هەندێکیان ئەو پارەیان پێیان نیيە کە بەشی پسوولەی خۆراکیان بکات، بۆیە من پێیان دەڵێم (كێشه نيیە، بۆ کاتێکیتر، من پەلەم نيیە، ... هتد)".
بێرنێڵ هێشتا باس لە دۆخی كڕیارهكانی مارکێتەکەی دەکات و دەڵێت: " ئەوان پارەیان کەمبووە و هەندێکیان پارهی پاشهكهوتكراویان نيیە، تا کیلۆیەک فاسوڵیا دەکڕن مامەڵە دەکەن و داوای کەمکردنی نرخ دەکەن. پێش ئێستا من دوو پارچە مریشکی برژاوم بە 1.25 دۆلار دەفرۆشت، بەڵام ئێستا تەنیا بە یەک دۆلار دەفرۆشم و كڕیاریشی نیيە".
لە هەفتەی رابردوو، بێرنێڵ دزێكی لە مارکێتەکەی دەستگیركرد، بێرنێڵ دەڵێت: "چوومە لای ئەو ژنە و دەستم برد بۆ جانتاکەی و بینیم کە دوو پاکێتی هێلکە و دوو پارچە شرینەمەنی بوون، ژنەکە دەستی کرد بە گریان و گوتی تکات لێ دەکەم، من خاوەن سێ منداڵم و مێردەکەم ئیشەکەی نەماوە و هێچیشمان نيیە بخۆین، نازانم چی بکەم".
بێرنێڵ دەشڵێت: " لەوانەیه ئەو ژنە درۆی کردبێت، بەڵام مەبەستم ئەوەیە کە خەڵک چیرۆکی سەیر دەخوڵقێنێت بۆ بەدەستەوەهێنانی هەندێك شت کە بەهاکەی تەنیا حەفت دۆلارە، بۆیە من وازم لێهێنا و ژنەکە شتەکانی برد".
پێش چوار هەفتە، گەنجێك کە رۆژانە شت لە بێرنێڵ دەکڕێت, کارەکەی لە دەستداوە، بێرنێڵ باسی ئەو گەنجە دەکات: "داوای کرد لە لام ئیش بکات و منیش پێم گوت من ناتوانم چونکە ئێستا تەنیا یهك كرێكارم پێویسته بۆ راپهڕاندنی كارهكان". بەڵام بێرنێڵ لەگەڵی رێككهوت کە ئەو گەنجە دەتوانێت کەلوپەل لە مارکێتەکە ببات و پارەکەی بۆ کاتی وەرگرتنی یارمەتی بێکاری دوا بخرێت. ئەو یەکەمین جار بوو دەفتەرێك بۆ قەرزەکان بکاتەوە.
خەڵکێکیتر رۆژانە دێنە لای بێرنێڵ و داوای خێر و کۆمەکی لێدەکەن، "من لۆمەی ئەو خەڵکە ناکەم، من خۆشدەوێن و ئەم دۆخە له ئهستۆی ئهوان نيیە، و ئەوان نایهن و داوای خێر بۆ کڕینی ئەلکوهۆل یان جگەرە بکەن، بەڵکو بۆ نان و پەنیر و شیر وکلینیکس دێن".
زۆربەی ئەو کەسانەی لەو گەڕەکە کە مارکێتی بێرنێڵی لێیە هەژارن و رێژەیەک لەوان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، ئەوان لە دڵەراوکێدا دەژین بە تایبەتی کە ڤایرۆسەکە تەشەنەی کردووە و ژمارەی تووشبووان لە ئەمریکا رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرزبووندایە. خەڵکێک لەو باوەڕەدان کە دەمامکیش سوودی نیيە. بێرنێل چەند رۆژ پێش ئیستا، یەکێك لە كڕیارهكای لە دەستدا، و خوشکی یەکێکیتر لە ژێر چاودێری چڕدایە، دایکیشی دوو هەفتەیە بۆ کەرەنتینە براوە.
پیرەژنێکیتر کە لەم دواییە کەلوپەل بە قەرز دەکڕێت، لە هەفتەی رابردوو بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، كه هێشتا 72 دۆلار و 14 سەنت لەسەر ناوەکەی لە دەفتەری قەرزەکاندا هەبوون، مەجبوور بووم هێڵێکم بەسەر ناوەکەیدا هێنا".
سەرچاوە:
ئامادەکردن: جۆن جۆزیڤ JOHN JOSEPH
وەرگێڕانی: شەمال ئاکرەیی