لەبارەی نوێژى تەراويح بڕیارێك درا
نوێژی جەژنیش لە ماڵەوە دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە نوێژى تەراويح و نوێژى جەژن لە ماڵەوە ئەنجامدەدرێن.
عەبدولعەزيز شێخ، موفتى گشتی سعووديە رايگەياند، بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە مانگى رەمەزاندا نوێژى تەراويح و لهدوای رهمهزانیش نوێژى جەژن لە ماڵەكان ئەنجامدەدرێن.
موفتى گشتی سعووديە ئاماژهیداوه، لە ئەگەرى كۆتایی نەهاتنى پەتاكە و بەردەوامبوونى رێكارەكانى خۆپاراستن تا كۆتايى مانگى رەمەزان، ئەوا نوێژى جەژنیش لە ماڵهوه ئەنجامدەدرێت.