وڵاتێكی عەرەبی سەركەوتنی بەسەر كۆرۆنا راگەیاند

ھیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا نەماوە

K24 - ھەولێر

مۆریتانیا وەك یەکەم وڵاتی عەرەبی کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی مۆریتانیا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی دوایین پشکنینە تەندروستییەکان، ئێستا هیچ کەسێک لە وڵاتەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە و سەرجەم حاڵەتەکانی تووشبوون چاکبوونەتەوە، واتا کۆرۆنا لە مۆریتانیا کۆتایی هات.

پێشتر تەنیا حەوت حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مۆریتانیا تۆمارکرابوو، لەگەڵ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان، لەکاتێکدا حکومەتی ئەو وڵاتە چەندین رێکاری توندی گرتبووەبەر، وەک قەدەغەی هاتووچۆ، داخستنی خوێندنگا، زانکۆ، مزگەوت، شوێنە گشتییەکان و هەروەها راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و چەندین رێوشوێنی دیکە.