زانایانی ئیسلام له باره‌ی ره‌مه‌زان له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا چی ده‌ڵێن؟
پارێزگاری له گیانی موسڵمانان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی زانایانی ئایینی له سعوودیه داوا له هه‌موو موسڵمانان ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر و ته‌واوی عیباده‌ته‌كان له ماڵه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودی بڵاویكردووه‌ته‌وه، زانایان داوا ده‌كه‌ن موسڵمان پابه‌ندی ته‌واوی رێكاره‌كان بن، بۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ته‌ندروستی گشتی بكه‌ن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنووردار بكه‌ن.
دا‌واشیان كردووه موسڵمانان، نوێژه فه‌رزه‌كان و ته‌راویح له ماڵه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
له به‌شێك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه، ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قه‌ره‌باڵخی دروست نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه، داواش ده‌كات موسڵمانان له ماڵه‌وه رۆژووی خۆیان بشكێنن، به‌و كاره‌ش ده‌توانرێت پارێزگاری له گیانی موسڵمانان بكرێت.
سه‌رچاوه: SkyNews