بەریتانیا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا تاقیدەكاتەوە
زیاتر لە 42 ملیۆن پاوەنیان بۆ ھەردوو پڕۆژەکەی ئۆکسفۆرد و ئیمپێریاڵ تەرخان كراوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بەریتانیا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقیدەكاتەوە.
مات ھانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند:"ئەمڕۆ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقیدەکەینەوە. ئاماژەی بەوەش كرد، زیاتر لە 42 ملیۆن پاوەنیان بۆ ھەردوو پڕۆژەکەی ئۆکسفۆرد و ئیمپێریاڵ تەرخانکردووە، ھەرکات تاقیکردنەوەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا بەزووترین کات ڤاکسینەکە بۆ ھەموو ھاووڵاتییانی بەریتانیا بەردەست دەبێت".
ئەوە لە كاتێكدایە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا تەشەنە دەكات و تا ئێستا 133 ھەزار و 495 كەس تووشبوون و 18 ھەزار و 100 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.