شۆفێرانی تاكسی به‌م مه‌رجانه ده‌توانن كار بكه‌ن
هێشتا رێگه به مینی پاس و پاس نه‌دراوه

K24 - هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له رۆژی هه‌ینی، 24ی 4ی 2020ـه‌وه به چه‌ند مه‌رجێك رێگه به كاركردنی تاكسییه‌كان ده‌درێت له‌ناو شاره‌كان.
راشیگه‌یاند، كه ئه‌و رێنماییانه ته‌نها بۆ كاركردنی تاكسییه و هێشتا رێگه به كاركردنی مینی پاس و پاسه‌كان نه‌دراوه.
مه‌رجه‌كان:
- ده‌بێت شۆفێران ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.
- ته‌نها رێگه به هه‌ڵگرتنی دوو سه‌رنشین ده‌درێت و ده‌بێت له كوشینی دواوه دابنشین.
- هیچ شۆفێرێك بۆی نییه هاتوچۆ به سه‌رنشینان بكات ئه‌گه‌ر سه‌رنشینان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن.
- كاركردنی تاكسی به شێوه‌ی تاك و جووت ده‌بێت به پێی رۆژه‌كانی مانگ. بۆ نموونه له رۆژانی جووت واتا رۆژی 24ی مانگ ژماره جووته (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل) و رۆژه تاكه‌كانیش ژماره تاكه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن.
- هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.
- شۆفێری تاكسی ده‌بێت به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه.
- ده‌بێت شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو.
ئ. م