سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد.
نێچیرڤان بارزانی له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه له تویتێكدا نووسیویه‌تی: به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ببێته مایه‌ی پته‌وتركردنی ته‌بایی، پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی، خۆشه‌ویستی و گیانی هاوكاری و زاڵبوون به‌سه‌ر گشت ئه‌و كۆسپانه‌ی دێنه به‌رده‌م وڵاته‌كه‌مان. خوای مه‌زن كوردستان بپارێزێت.