لە سعوودییە زیاد لە هەزار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا
دیمەنی مەککە لە ئاسمانەوە بە چۆڵی ببینە
K24 – هه‌ولێر:
له سعوودیه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و شاری مه‌ككه‌ش یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی به چۆڵی به‌ڕێكرد.
له یه‌كه‌م رۆژی مانگی رامه‌زاندا، شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌هۆی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و ڤایرۆسی كۆرۆنا، چۆڵ بوو، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره شاری مه‌ككه به چۆڵی ده‌بینرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودیه ئاشكرای كرد كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 172 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان له سعوودیه گه‌یشته زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س.
هەروەها، شه‌ش كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا له سعوودیه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 127 كه‌س.