لە بەسرە و میسان شەڕی توند روودەدات

شەڕی ھۆزەكان سەرھەڵدەداتەوە

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەسرە ئاماژەی بە سەرهەڵدانی شەڕێکی توندی نێوان دوو هۆزی باکووری شارەکە کرد و رایگەیاند، خەڵک هانای بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بردووە، بۆ دامرکاندنەوەی شەڕەکە.

هاوکات، لە ناوچەی قادسیەی شاری عمارەی ناوندی پارێزگای میسانیش، شەڕێکی دیکە لەنێوان دوو هۆز دروستبووە و چەکی سووک و مامناوەندی تێدا بەکارهاتووە.

بەهۆی نەبوونی یاسا و زاڵبوونی بیری خێڵەکی، ساڵانە چەندین شەڕ و ناکۆکی لەنێوان هۆزەکانی باشووری عێراق سەرهەڵدەدات، زۆرجار حکومەت هێزی لە بەغداوە رەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.

Fly Erbil Advertisment