ئه‌مڕۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بانگێشتی عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکوومەت سەردانی بەغدا دەکات.
کوردستان24 زانیویەتی شاندەکە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی شیعە و باڵیۆزخانەی وڵاتان کۆدەبنەوە.