به‌غدا: رێكه‌وتنی ئۆپك زیان به ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت
بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وتیی عێراق، رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئۆپك بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئه‌وا؛ رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی ئابووری ده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی رۆیته‌رز، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق به رێژه‌ی %23 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وا رووبه‌ڕووی قه‌یران و ئاسته‌نگی ئابووری سه‌خت ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكردووه، به‌غدا هێشتا له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهان.
ئ.ر