ئيدانه‌ی سوكایه‌تی پرۆگرامێكی كۆمیدیی به ئێزدییه‌كان ده‌كرێت
سوكایه‌تی به پێكهاته‌ی ئێزدی كراوه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی سوكایه‌تیكردن به پێكهاته‌ی ئێزدیی له عێراق كرد.
دوای ئه‌وه‌ی زنجیره درامای كۆمیدی "بنج عام"، كه له كه‌ناڵی "UTV"ی عێراقی په‌خشده‌كرێت، له ئه‌ڵقه‌یه‌كدا باسی كه‌نیزه‌ك و رفاندنی ئافره‌تانی ئێزدی كردبوو، به‌رنامه‌كه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بویه‌وه و چالاكوانانی ئێزدی ئه‌و به‌رنامه‌یان به سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیی ئاینه‌كه‌یان و په‌یڕه‌وانی ئێزدیی له قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا، داوایكردووه، له كاری هونه‌ریدا تا ئه‌و په‌ڕی راده ره‌چاوی پێكهاته و سرووشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بكرێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تی به ئاین و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه بكرێت.
پێشتریش، ڤیان ده‌خیل، ژنه په‌رله‌مانتاری پێشووی ئێزدی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی له ده‌رهێنه‌ری ئه‌و به‌رنامه كۆمیدییه گرت و رایگه‌یاند، رێگه‌ی دادگا ده‌گرێته به‌ر و سكاڵا له دژی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه تۆمار ده‌كات.
ڤیان ده‌خیل راشیگه‌یاند، ئه‌و به‌رنامه‌یه به شێوه‌یه‌كی ناشایسته و نادرووست و بازاڕیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی ئێزدی كردووه.
ئ.ر