وردهكاریی "كوژرانی منداڵهكهی زوممار" كه به بلۆك له سهری دراوه
بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار بۆ کوردستان24: تهرمی منداڵهكه لهناو مزگهوت دۆزرایهوه
K24 - دهۆك:
بەرێوەبەری ناحیەی زوممار، لهبارهی كوژرانی منداڵێك، كه به بلۆك له سهری دراوه، به كوردستان24ی رایگهیاند، منداڵهكە ناوی "شاهین ویسام سهلمان"ـه و نیشتهجێ كۆمهڵگهی دۆمیزی سهر به زومماره.
ئەحمەد جەعفەر گەرگەری، بەرێوەبەری ناحیەی زوممار، راشیگهیاند، کاتژمێر 11:00 شەوی 1 لەسەر 2ی ئایار/ مایۆی 2020 رووداوهكه روویداوه، دوای بێسهروشوێنبوونی منداڵهكه، خێزانهكهی به دوایدا گهڕاون و تهرمهكهیان لە نێو مزگەوتێکدا دۆزییهوه، "کە بە شێوەیەکی دڕندانە بە بلۆک کوژراوە".
بەڕێوەبەری ناحیە ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵێنەوە دهستیپێكردووه و ئێمە و پۆلیسی زومماریش وانابینن رووداوەکە تیروریستی بێت، بەڵکو "رووداوێکی تاوانكارییه (جینائی) یە".
بهڕێوهبهری ناحیهی زوممار راشیگهیاند، خێزانی منداڵهكه دهڵێن هیچ شتێکی خوێنداری وایان لەگەڵ کەس نییە و تا ئەنجامی لێکۆڵێنەکەش دەرنەکەوێت ناتوانن بە دروستی هۆیەکانی پشت ئەم "تاوانە گەورەیە بزانین".
سەبارەت بە دەنگۆی جمۆجۆڵی داعش لە نزیک زومماریش كه ماوهیهكه پهیدا بووه، بهڕێوهبهری ناحیهی زوممار گوتی: "تا ئێستا لە سنووری ناحیەی زوممار هیچ تەقینەوە و جمۆجۆڵی داعش نییە، بەڵام دەوروبەری زوممار کە هاوسنوورە لەگەڵ ناحیەکانی رەبیعە و مەحەلەبییە و حمێدات، بە تایبەتیش کە رەبیعە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا و سنوورەکە نیمچە کراوەیە بە دەم تیروریستانەوە، جمۆجۆڵێکی بەرچاو لەوێ بە دی دەکرێت".
ئەوەشی نەشاردەوە کە رەنگە شانەی نووستووی داعش لە زوممار هەبن، و گوتی، "پێش سێ رۆژ، لەسەر دیواری مزگەوتێکی سەنتەری زوممار دروشمهكانی داعش نووسرابوون، لایەنە پەیوەندیدارەکان پەڕاوی لیکۆڵینەوە لەسەر ئەم نووسراوانە کردووتەوە و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ بەڵگە و سەرەداوێك و لەوانەیە لەلایەن منداڵانهوە نووسرابن، تهنانهت پێشبینی دهكرێت خودی چهكداره تیرۆریستهكان ئهو كارهیان كردبێت".
بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار باسی چالاکییەکانی داعش لە ناحیەی مەحەلەبییە کرد و دیاریکرد، "چەند رۆژێک لە مەوبەر، کەسێک لە سەنتەری ئەو ناحیەوە سەربڕاوە و باس لە حەشارگەکانی تیروریستەکانی داعش دەکرێت لە چیای بادۆش".
سەبارەت بە نزیکبوونی مەترسی داعش لەسەر زوممار، ئەحمەد جەعفەر، بەرێوەبەری ناحیەی زوممار گۆتیشی: " تەنیا یەک مەترسی لە سەر زوممار هەیە ئەویش لەوەدایە کە زنجیرەی چیای بادۆش و چیای ئەسکی مووسڵ و بەتمە یەک زنجیرە چیانە و ئەو زنجیرە چیایە دەگاتە نزیک زومماریش و جمۆجۆڵی تیرۆریستان بە رێگای شاخەوە ئاسانترە، بۆیە لە ئاییندەدا ئەگەر داعش زیاتر چاڵاک بێت، مەترسییەکەش زیاد دەبێت، چونکە هەر شتێك لە دەڤەرەکە تا لە رەبیعە یان بادۆش روو بدات، زومماریش دەکەوێتە بەر مەترسیی، بەڵام تا ئێستا هیچ مەترسییەک لە سەر زوممار نییە".
ناحیەی زوممار، 30 کیلۆمەتر لە تەلەعفەر و 60 کیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورە، و لە 80 گوند پێکدێت، و کەوتبووه بەر شاڵاوی تەعریب.