دیاله.. له هێرشێكی داعشدا 7 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
له هێرشه‌كه‌دا 5 كه‌سیش بریندار بوون.. برینی ژماره‌یه‌كییان سه‌خته
K24- دیاله:
ئه‌مشه‌و داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشی كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و له ئه‌نجامدا 7 چه‌كداری حه‌شد كوژران و 5ی دیكه‌شیان بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كان ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی عوزێم و سه‌رۆك هۆزێكیش هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د زیفانه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی عوزێم كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش، له ئه‌نجامدا ناوبراو به سه‌ختی بریندار بوو و 3 له پاسه‌وانه‌كانیشی كوژران.
هاوكات گوتیشی: هێزێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتی به‌هاناوه‌چوونی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان داعش و چه‌كدارانی حه‌شد روویدا و له ئه‌نجامدا 4 چه‌كداری دیكه‌ی حه‌شد كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان به‌رز بێته‌وه، چونكه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
H.B